که شکول شاعیران هه ورامان/ موحه ممه د ره شید ئه مینی

که شکول شاعیران هه ورامان/ موحه ممه د ره شید ئه مینی

که شکول شاعیران هه ورامان/ موحه ممه د ره شید ئه مینی

پایگاه تحلیلی خبری پاوه پرس، چاپی کەشکۆڵی هەورامان جەلدی (۱و۲و۳) لە یەک موجەلەد دا که ژیاننامه وهەندێ شێعری بڵاو نەکراوه ی شاعیرانی ناوچەی هه ورامانە،

ئەم کەشکۆڵە (۲۶) شاعیری لە خۆ گرتوە، که ئەوشاعیرانه زیاتریان بۆ یەکەم جاره شێعریان بڵاو دەکرێتەوە، وەک محەمەدی کۆرە دەرەیی، شێخ موستەفای تەختە، میرزا شەفیعی کولیایی، محەمەد ڕەزا پاوەیی،غەمگین یا غەمین، سەید ئەحمەد بەگی ئێناخی،میرزامەحمودی بادفەڕی دوریسانی، میرزامەحمودی مستوفی پاوەیی، و…،

ئەمانە شایەد لە شوێنانی کە پارچەیە یان چەند پارچەیان لێ بڵاو کرابێتەوە، لێرەدا ئەوەی ئێمە دەستمان کەوتبێ هێناونمان، بۆ وێنە جەهان ئارا خانمی پاوەیی له تەواوە سەرچاوەکانیتردا تەنها یەک پارچە شێعری هاتوه کە ئێمە لێرەدا چەند پارچەمان لێ هێناوه،

ئەڵبەتە شیعری شاعیرانی ناوداریشی تێدایه وەک بیسارانی، ئەڵماس خانی که نوڵەیی، خانای قوبادی،سەیدی هەورامی، ئه حمەدبەگی کۆماسی، کە من کاتی ئەوانەم کۆ کردونەتەوە لە هیچ شوێنێ ئەو شێعرانەیان چاپ نەکرابوو

ئەم کەشکۆڵە له (۶۳۸) لاپەڕەدا کە سەرجەمی (۳) جڵدو لە یەک موجەلەد دا بە باشترین کاغەز و لە لایەن نا وەندی بڵاو کەرەوی کوردستان لە سنه چاپ کراوەو ئێستا لە پاوه و لە کتێب فروشی موعەلیم لای مزگەوتی حەزرەتی عەبدولا بە قیمەتی (۳۰۰۰۰) تمەن ئامادەی فرۆشە.


کو کردنه وه وله سه رنوسینی
                                 موحه ممه د ره شید ئه مینی



یک دیدگاه

    سیروان تیر ۲۷, ۱۳۹۶ - ۲۰:۰۰
    0
    0

    کاکه حه مه ره شید گیان ده سو وه ش بو مانی نه وی قه لبو ساق بو

نقد و بررسی

مهمترین اخبار